٢٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٩
Source: Mehrnews
تەرکیزی پارێزگاری کوردستان لەسەر شێوەی نوێی هاوکارییەکانی ئێران و هەرێم

پارێزگاری کوردستان وتی: بە کەڵک‌وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕابردوو و ناسینی هەلومەرجی ناوچەیی و جیهانی، دەبێ پارێزگای کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان شێوەی نوێی هاوکاری بەکار بێنن.

، ئارەش لەهۆنی ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە دانیشتنی پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە شاری سنە، وێڕای هیواخواستن بۆ کاریگەربوونی ئەو دانیشتنە لە تۆکمەی هاوکارییە ناوچەییەکاندا، وتی: خەڵکی کوردستانی ئێران و عێراق چەندین سەدە خزمایەتی و ئاڵوگۆڕیی نەریتی لە نێوانیاندا بووە و ئەوڕۆش پەیوەندییەکی تۆکمە لەباری فەرهەنگی و مێژوویی لە نێوان ئەو دوو ناوچەیە لە ئارادایە و بۆتە هۆی هاودڵییەکی پاوەجێ لە نێوانیاندا.

پاریزگاری کوردستان جەختی لەوەش کرد: دەبێ بە ئاوڕدانەوە لە ئەزموونەکانی ڕابردوو و ناسینی هەلومەرجی ناوچەیی و جیهانی، پارێزگای کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان بە ئاراستەی داڕشتنی شێوەی نوێی هاوکاریدا هەنگاو بنێن.

لەهۆنی وتیشی: دەبێ ڕوانیمان لە سنوورەکان وەک دەرفەتێکی ئابووری و ئاڵوگۆڕیی فەرهەنگی و هاوئارستەیی کۆمەڵایەتی بەرزتر بکەینەوە و ئەم دانیشتنە هیوابەخشی کرانەوەی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییە قووڵترەکان بێت و بەدوایدا شایەدی گەشەی پەیوەندییە فەرهەنگی، ئابووری و بازرگانییەکان لە نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان بین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha