٢١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٢١
Source: Mehrnews
عێراقچی: دیار نییە لە خولی دواتری دانوستانەکان بەشدار ببین یان نا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خەریکی لێکدانەوەی ئەوەین کە ئایا لە خولی داوایی دانوستانەکان بەشدار بین یان نا. لە بەرانبەر زیادەخوازییەکان لە سەر کورسی دانوستانەکان دەوەستینەوە بەڵام هیچکات دیپلۆماسیشمان بەجێ نەهێشتووە.

 سەید عەباس عێراقچی سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا وتی: وەڵامی داخوازییە نالۆژیکەکانمان داوەتەوە و ئەو قسانە یارمەتیدەری گفتوگۆکان نابن. هەڵوێستی ئێمە بەتواوەتی ڕوونە پیتاندنی ئۆرانیۆم چ بە ڕێککەوتنەوە و چ بێ ڕێکەوتن درێژەی هەیە بەڵام ئەگەر لایەنەکان دەیانەوێت بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئێران بە راشکاوانە ببینن ئێمە ئامادەین بەڵام لە بەرانبەردا، ئەبێ گەمارۆکان هەڵبگرن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر زیاتر لە ئەوە داواکاریان هەبێت و بیانەوێت ئێمە لە مافەکانمان بێبەری بکەن قبووڵ ناکرێت.

وەزیری دەرەوە وتیشی: خەریکی لێکدانەوەی ئەو بابەتەین کە لە خولی دوایی دانوستان بەشداری بکەین یان نا.لە بەرانبەر زیادەخوازییەکان لە سەر کورسی دانوستانەکان دەوەستینەوە بەڵام هیچکات دیپلۆماسیشمان بەجێ نەهێشتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha