ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان کە لە شاری سنە بەڕێوەچوو، خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە دەربڕی .
ئۆمید خۆشناو میوانداری گەرمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت پارێزگاری کوردستانی بەرز نرخاند.
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی ئەو کۆبوونەوانە کرد کە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان شارەکان و حکومەتەکانی هەردوولا ئەنجام دەدرێن و ئەنجامەکانیان بە زۆر ئەرێنی هەڵسەنگاند.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئیرادەی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاند: ئامانجی کۆتایی هەرێم قووڵکردنەوەی پەیوەندییە مێژوویی و هەمەلایەنەکانە لەگەڵ ئێرانە لە هەموو ئاستەکاندا.
ناوبراو زیادی کرد: لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە تەنیشتمان بووە، ئێمەش هەرگیز خۆمان بە میوانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەزانیوە و هەمیشە ئێرانمان بە ماڵی دووەم و پەناگەی هەمیشەیی خۆمان زانیوە و هەمیشەش وا دەکەین.
ناوبراو ئاماژەی بە پشتیوانی ئێران لە کاتی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس لە دژی پارێزگا کوردنشینەکانی هەرێم کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم حکومەت بوو کە دوای پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری لەگەڵ هەرێم کرد.
وتیشی: هاوکاری بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتوچووی زیارەتکارانی ئەربەعین لە پارێزگاری هەولێرەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان لە نێوان ئێمە و ئێراندا پتەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران هەیە، جەختی لەوە کردەوە: هەرێمی کوردستانی عێراق نەک هەر هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ دراوسێیەک، بەڵکوو هەوڵی دابینکردنی بارودۆخی ژیانی سەلامەت بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و ئێرانیش دەدات. وتیشی: پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر هەوڵی زۆریان داوە بۆ کارئاسانی بۆ ئەم کارە و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەجدی میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین بکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەو گرفتانە کرد کە بەهۆی هەندێک بڕیارەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە لە بەغدا دراوە و کێشەیان بۆ کۆمپانیاکان دروست کردووە.
ناوبراو داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە ڕۆڵیان هەبێت لە لە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا .
ئەوەشی وت کە دوکتۆر پزشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو کە هاتە هەرێمی کوردستان و ئەم سەردانە سەرەتای پتەوکردن و پێشخستنی هەموو پەیوەندییەکان بوو.
Your Comment