بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کرا. کاتژمێر 8ی بەیانی 7 بەفرانباری ساڵی 1401، تاکێکی چەکدار هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران.
دوای ئەوەی ئەم کەسە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەکە، کەسێکی خەڵکی ئازەربایجان کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بە هۆکاری تاکەکەسی و لەبەر کێشە لەگەڵ ژنەکەی کە هاووڵاتی ئازەربایجانی بووە و لە تاران ژیاوە هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان .
تۆمەتبار بانگەشەی ئەوەی کرد کە: "لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هاوسەرەکەم چووە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە" بۆیە بڕیارمدا بە کڵاشینکۆف هێرش بکەمە سەر باڵوێزخانەکە.
Your Comment