١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢١:٠٢
Source: Mehrnews
سزای لەسێدارەدرانی باوەژنەکەی " ئاوا " لە ورمێ جێبەجێ کرا

سەرۆکی گشتی دادگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: سزا لەسێدارەدرانی باوەژنەکەی " ئاوا " کچە چوار ساڵانەکەی خەڵکی ورمێ کە دوو ساڵ پێش کوژرابوو، جێبەجێ کرا.

 ناسر عەتەباتی ڕایگەیاند: ساڵی 1402 کچێکی چوار ساڵانی خەڵکی ورمێ لەلایەن باوەژنەکەیەوە کوژرا و بابەتەکە بووە هۆی خەم و نیگەرانی کۆمەڵگا.

ناوبراو زیادی : دوابەدوای ئەو کوژرانە، لە دادگا دۆسیە بۆ بابەتە ساز کرا و دوای دەرکردنی سزانامە لە دادگای سزادان دەرکرا و لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشت ڕاست کرایەوە.

سەرۆکی گشتی دادگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: جگە لە دایکی ئاوا کە بە شێوەی جیدی داوای ئەو سزادانیە دەکرد، ڕای گشتیش داوای لەسێدارەدانی ناوبراویان دەکرد تا ئەوەی کە ئەو سزایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە جێبەجێ کرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha