کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی سنە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامە کۆتایی هات.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە لە کۆڕبەندی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگا هاوسنوورەکانی ئێران و بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەکان کۆتایی دێت.
لە شاری سنە دوانزە یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانی هاوسنووری ئێران، لەوانە کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان، واژۆ کرا.
کۆبوونەوەی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و عێراق دوێنێ ٢٠ی گوڵان لە شاری سنە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پارێزگارەکان واژۆ کرا.
le
دوێنێ وەفدێکی بازرگانی و سیاسی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی سنەیان کردووە کە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی ڕۆژاوای ئێران کە هاوسنووری هەرێمن بەڕێوەچوو.
چەندین کۆڕ و گفتوگۆی دوو لایەنە لە ئاستی پارێزگارەکان و کارناسان و بەڕێوەبەران بەڕێوەچووە.
Your Comment