٢١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٢٣
Source: Mehrnews
پێشنیار بۆ کرانەوەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هاوبەشی کوردستان و سلێمانی

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێی دەفرایەتییەکان پێویستە کۆمپانیای فڕۆکەوانی هاوبەش لە نێوان کوردستان و سڵێمانی پێک بێت.

 ئەرسەلان ئەزهاری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و چوار پارێزگای هەرێم لە سنە وتی: گەشتی سنە بۆ سلێمانی 20 خولەک کات دەبات، بەم پێیە لە چوارچێوەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هاوبەش دەتوانین لە ئەو هەلە کەڵکوەربگرین بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنەکە.


ئەزهاری ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی باشماخی مەریوان لە ساڵی ڕابردووی 5.5 ملیار دۆلار وەسف کرد و ڕایگەیاند: گەڵاڵەی ڕێکخستنی سنووری باشماخ خەریکە جێبەجێ دەبێت کە بە تەواو بوونی ئاستی ئەو سنوورە زیاد ەبێت و ژێرخانەکانی گەشە دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە چەندین جار داواکاری بۆ پێکهێنانی کۆمپانیای گواستنەوەی هاوبەش کراوە، وتی: ئێمە ئامادەیی پێکهێنانی ئەو کۆمپانیایەمان هەیە تا ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی و بە مەرجی هەبوونی بیمە و توانایی تەکنیکی شۆفێرەکان بچنە هەر شوێنێک لە ئێران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha