٢٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣١
Source: Mehrnews

سەرکۆنسولی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە داکۆکی لەوەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم لە زێڕین‌ترین دۆخی‌دایە، داوای لە پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان کرد کە لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکان زۆرترین تەرکیزیان بخەنە سەر بازرگانان.

 فەرامەرز ئەسەدی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە ڕیوڕەسمی کرانەوەی دانیشتنی سنە بۆ پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، بە ئاماژە بە راسپاردەی خۆی لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بۆ گەشەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، جەختی کرد: خەڵکی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی وڵاتانی تر، حەز و دۆستایەتییەکی تایبەتیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

ناوبراو وەک نمونەی قووڵتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتوچۆی موسافیران لە هەرێمەوە بۆ ئێران و پڕۆژەگەلی گەورەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و داوای لە پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان کرد کە لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکان زۆرترین تەرکیزیان بخەنە سەر بازرگانان.

ئەسەدی بە ئاماژە بە پرسە ئەمنییەکان وەک تاقە نیگەرانیی ڕابردوو و نرخاندنی هەلومەرجی ئێستا وەک دۆخێکی زێڕین و بێ‌هاوتا بۆ هاوکاری، ڕایگەیاند: پارێزگارانی سنووری و هەموو چالاکان دەبێ ئەو دەرفەتە زێڕینە بۆ گەشەی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، زانکۆیی و گەشتیاری بقۆزنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha