عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەرچی دهۆک هاوسنووری ئێران نییە بەڵام بە پێی پێوەندی ئێران و کوردی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی شەڕدا بەردەوام پێوەندییەکی چڕیان هەبووە.
ناوبراو جەختی دایە سەر قسەکانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕیشە هاوبەشەکانی نێوان ئێرانییەکان و کوردی هەرێم جەختی کرد کە ئێمە بە پێی هاوبەشی ڕەگەزی، زمانی، فەرهەنگی و بیر بڕوا، بەردەوام لەسەر ورەی جیدی خۆی بۆ قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکان جەختمان کردووە.
تەتەر بە ئاماژە بە سەرمایەدانەری کۆمپانیا ئێرانییەکان و چالاکی لە چەندین پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک سەرەڕای نەبوونی سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران زیادی کرد: ئێمە خوازیاری گەشەی ئەو پێوەندییە و چالاکی کۆمپانیا ئیرانییەکان لە دهۆکین.

پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکدا لەسەر ورە و ویستی جیدی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ئیدارەی پارێزگای دهۆک بۆ گەشەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران و چالاکی کۆمپانیا ئیرانییەکان لە ئەو پارێزگا جەختی کرد.
Your Comment