به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە راپۆرتی شەریکەی ژمێریاری دیلویت نووسراوە: لە یەکی ژانویە هەتا 31ی مارسی 2020 ڕێژەی داهاتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوت، یەک میلیار و 342 میلیۆن دۆلار بووە.
هەروەها 136 میلیۆن و 731 هەزار دۆلار واتا 10 لەسەدی دهاتی نەوتی هەرێم لەم ماوەیەدا بۆ کرێگرتنی لوولەی گواستنەوەی نەوت دراوەتە تورکیا و 13 لەسەدیش دراوەتە هەرێمی کوردستان کەواتە 23 لەسەدی داهاتی نەوت بۆ بەکری گرتنی لوولەی گواستنەوەی نەوت تەرخان کراوە.
60 میلیۆن دۆلاریش بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی ( TEC) و (TPIC)ی تورکیا تەرخان کراوە کەواتە 15 لەسەد بەرانبەری 196 میلیۆن لە کۆی یەک میلیار و 342 میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتی هەرێم لە سێ مانگەدا دراوەتە تورکیا.
لە سێ مانگەی دووهەم و سێهەمی ساڵی 2020 دەوڵەتی هەرێم قەرز و کارانەی ئەم دوو کۆمپانیا تورکیەییەی نەداوەتەوە و دەوڵەتی هەرێم ئێستا قەرزداری ئەوانە.