٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٣
حەسەن ڕۆحانی: ئێران تا سەرکەوتنی کۆتایی پشتی سووریا بەرنادات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕەوتی ئاستانە لە درێژەی پاراستنی بەرژەوەندی و یەکپارچەیی سووریایە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: پێوەندی تاران و دیمەشق دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران دەستی پێکرد و ئەمڕۆ ش بە ئیرادە و بڕیاری بەرپرسانی دوو وڵاتەکە هەر درێژەی هەیە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە پاڵ نەتەوە و دەوڵەتی سووریا دەبێت، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو بڕیارە کە بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا وەکوو هاوپەیمانێکی ستراتیژیک داویە هەر درێژەی دەدات و تا سەرکەوتنی کۆتایی لە پاڵ سووریا دەبین.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری سیاسیش بەردەوام لە پاڵ دەوڵەتی سووریا دەبێت و لە ئەو بوارەدا ڕەوتی ئاستانە لە درێژەی پاراستنی بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بە قازانج دەزانێت و بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکات.

فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریاش لە ئەو دیدارەدا پێوەندی تاران و دیمەشقی بەنرخترین پێوەندی سیاسی لە جیهان وەسف کرد و ڕایگەیاند: پێمان وایە وڵاتانی دیکە ئەبێ فێر ببن کە پێوەندی و دۆستایەتی ڕاستەقینە چۆن پێک دێت و چۆن دەتوانرێت تۆکمە بکرێتەوە.

342/