٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٤٨
ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانیی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن

جێگری سیاسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاییش پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکەن بۆ ئەنجام دانی تیرۆرەکان و چەندین جار دانیان پێداناوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە ئاماژە بە تیرۆر و شەهادەتی موحسێن فەخری زادە، جێگری وەزیر و سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوە و نۆژەنکردنەوەی بەرگریی لە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیدا ، ڕایگەیاند: ئەم کردەوە دژبەرانانە لە دژی گەلی ئێران نوێ نییە و کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە قوربانییە سەرەکییەکانی تیرۆریزمە.

ئەوەشی وت کە ئەم تیرۆرانە بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێت کە بەر بە پێشکەوتنی ئێران بگرن.