١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٧:٥١
ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی لەسەر چالاکییەکانی ئێران

مێدیاییەکی ڕۆژاوایی لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆیتێرز بە ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس هێناویە: ئێران زیاد کردنی گازی UF ٦ ی بە سانتریفیوژی پێشکەوتووی IR۲m لە نەتەنز دەست پێکردووە.

لە بەشێکی دیکە لە ئەو ڕاپۆرتە هێناویە: لە ڕێکەوتی چواردەی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠، ئاژانس پشت ڕاستی کردەوە کە ئێران زیاد کردنی UF۶ ی بە تاڤگەی ١٧٤ سانتریفیووز IR۲ m کە لەم دواییەدا لە دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز دانراوە، دەست پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، ڕافائێل گروسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، ماوەیەک لەمەوپێش دوای سەفەری بۆ تاران ئاماژەی کردبووە سەر هاوکاری باشی ئێران لەگەڵ چاوەدێرانی ئەو بنکە نێودەوڵەتییە لە پرسی پشکنینی دوو بنکەی ناڤۆکی ئێران لەلایەن چاوەدێرەکانەوە.