به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عوسمان ئۆجالان، برای عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیی پەکەکە لە تورکیا لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە پەکەکە ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی پەکەکە ئێستا لە بەرژەوەندی کورددا نییە، کوردەکان لە ئەو سیاسەتە خەسار دەبینن و ئەو دۆخە ئەبێ ڕبگیردرێت. بەهۆی هەبوونی پەکەکە سەدان گوند لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کراوە و ئاوەدان نەبووەتەوە. سیاسەتەکانی پەکەکە کێشەی زیاتر بۆ کورد دێنێتە ئاراوە.
ئۆجالان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەری باسی بە کورد بوونە ئەوا بەڕێوەبەرانی هەرێمی کوردستان زۆر زیاتر لە پەکەکە کوردترن و پەکەکە ئەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرێت. پەکەکە ئەبێ لەوە تێبگات کە سیاسەتەکانی خەسار لە کورد دەدات. چونکوو ئەوان دەیانەوێت لە خاکی هەرێمی کوردستان کەڵک وەربگرن و ئەوەش سیاسەتەێکی هەڵەیە.
342/*