٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٥٠
ئەمریکا ڕاهێنانی سەربازیی جیاخوازە ئێرانیەکانی دەست پێ کرد

سەرکردەی یەکێک لە گروپە تیرۆریستی و جیاخوازەکانی ئێران ڕایگەیاند هێزەکانیان لەسەر دەستی ڕاوێژکارە رۆژئاوایەکان مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەکرێ.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حسێن یەزدان پەنا کە وەک رێبەری گروپی تیرۆریستی پاک دەناسرێ لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ ئاسۆشەیتدپرێس دانی بەوە داناوە کە هێزەکانی ژێر فەرمانی چۆنیەتی کارکردن بە چەک و مادە تەقەمەنییەکان لە ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئەوروپییەکان فێر دەبن.

سەرکردەی پاک لەو وتووێژە دا دانی بەوە داناوە ئەو ڕاهێنان و مەشقانە لە سوریا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکرێن بەڵام لە هەمان حاڵیشدا بە ڕاشکاوی دانی بەوە ناوە پاک واز ناهێنی لە پەلاماردانی ئامانجە لە پێش دا دیاری کراوەکانی ئێران.

یەزدان پەنا لە بابەت چۆنیەتی ڕاهێنانەکانیش وتویەتی ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان لە نێوان مانگەکانی مارس و سێپتامبری 2015 لە ناوچەی کەرکوکی عێراق ڕاهێنانیان بە هێزەکانی پاک کردوە لە سێ خولی جیادا.

کاربەدەستێکی باڵای بەرگریی ئەمریکا لە کاردانەوە بەو هەواڵە وتویەتی تەنیا مەشق بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەن و ئەو هێزانەش تەقەمەنی پێویست بۆ شەڕە نزیکەکان وەردەگرن و زۆر چەتوونە لە تەقەمەنیە ئەمریکییەکان بۆ کار و هەڵمەتی دیکە کەڵک وەرگرن....

کۆتایی کورتە نامە/310