به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن دانایی فەر باڵوێزی ئێران لە عێراق لە دیداری شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی و پێشنوێژی هەینی کەربەلای پیرۆز دەسخۆشی کرد لە هاوکاری و هەڵسوکەوتی گونجا و باشی عەتەباتی عالیات لە کەربەلای پیرۆز و تەواوی خەڵک و دەوڵەتی عێراق و هیواشی خواست ئەم ساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو رێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسێنی بە شکۆوە بەڕێوە بچێ.
باڵوێزی ئێران لە عێراق جەختی کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەرچی باشتری ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسێنی کاروبارەکان لە سێ مانگ لەمەوپێشەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا دەستی پێ کردوە و لەو پێناوەش دا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی بە تایبەتی وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەی جۆراوجۆرمان بووە.
دانایی فەر و شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی گرنگترین پرسەکانی جێگای سەرنج بۆ بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی ئەو ساڵیان گواستنەوە و حەواندنەوەی زیارەتکاران زانی.
بیستی مانگی سەفەر 20 نوامبری 2016 ئەربەعینی شەهید کرانی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و هاوڕێیەکانیەتی لە دشتی کەربەلا کە بە میلیۆنان کەس لە موسڵمانانی سەرانسەری جیهان لەو ڕۆژە دا بۆ بەشداری لەوڕێ و ڕەسمە سەردانی ئەو شارە دەکەن....
کۆتایی کورتە نامە/310