لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستی لەلایەن هێزی تەکفیری داعش لە نەخۆشخانەیەک لە کەڕادەی ئێراق زۆرتر لە بیست کەس کوژران و بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، تاقمە تیرۆریستییەکان تاوانکاری دڕندانەی خۆیان و پەلامارەکانیان بۆسەر خەڵکی بێ دەرەتانی ئێراق درێژە پێ دەدەن و شارومەندانی بێ تاوانی ئەم وڵاتە لە خاک و خوێن دا دەگەوزێنن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەمڕۆ سێ شەممە ئۆتۆموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە نەخۆشخانەی عەبدولمەجید لە ناوچەی کەراتە لە بەغدای پێتەختی ئێراق قوربانی بوونی چەند کەسی لێکەوتەوە.
دوابەدوای ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە حەوت شارومەندی ئێراقی گیانیان لە دەست دا و چواردە کەسی دیکەش بریندار بوون .
تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی ئەم هەوڵە تیرۆریستییەی گرتە ئەستۆ....
کۆتایی کورتە نامە/310