به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە پەلاماری تۆپخانەیی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر چەند ناوچەی شاری بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە ، زەبرێکی زۆری مادی بەدی هات بەڵام ئەم پەلامارانە قوربانی لێنەکەوتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تۆپخانەی ڕژێمی داگیرکەر کە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە دایە نیزیکەی پێنج گوللە تۆپی بەرەو بنکەی کۆنترۆڵی سەربە گوردانەکانی قودسی باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهاندی ئیسلامی و بنکەی فەلەستینی سەربە خۆڕاگری فەلەستین و دەورووبەری هاویشت و هەروەها دوو ماڵی فەلەستینییەکان سەربە بنەماڵەکانی شەنتی و شەباتیش کەوتنە بەر پەلامار کە زیانێکی زۆریان وێ نەکەوت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە میدیاکانای زایۆنیستی شەوی ڕابردوو ئیدیعایان کرد کەسێکی چەکدار بەرەو هێزی داگیرکەر لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە تەقەی کرد کە هەڵبەت زیانیان وێ نەکەوتووە....
کۆتایی کورتە نامە/310