٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٩
شەڕ وتێکهەڵچوونەکانی تووندی گردو پەڕی حەڵەب : ٧٠ ترۆپریست کوژراون

لە نوێترین خولی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بۆ ئازاد کردنی شاری حەڵەب کە سێ حەوتە لەمەو بەر بە پشتیوانی ئاسمانیی ڕوسیا دەستپێکراوە ، زیاتر لە ٧٠ ترۆریست کوژراون .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، ئاژانسی دەنگی وباسی فیدراڵی ڕوسیا (فان)  ڕۆژی هەینی لە بارەی ئەم شەڕ وکێشە گەلە ،  نووسی : ئۆپەراسیۆنی قوورسی لەشکەریانی سوری لە ناوچەکانی نزیک حەلەب زەبری گورچک بریان داوە لە ترۆریستان  و بەشێک لە شەر ئامێرکانی تاقمەکانی ترۆریستیش لە ناوچوون .

هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم میدیایە ، بنکە ومەتەرێزی ترۆریستان لە شاری ڕەققە کە ناوەندی سەرەکی کۆبوونەوە و فەرماندەری داعش لە سوریا دەهاتە ئەژمار چەندین جار کەوتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەکانی سوری و زەبرێکی زۆری لەم گرووپە داوە .

دوا بە دوای  بۆمبارانی ئاسمانیی ،هەروەها کاروانێکی سەربازیی ترۆریستان بە چەندین ترۆمبیلی تەیا ربەچەکی نیوە قوورس لە رێگای دوما- ئەلریحان کەوتنە بەر پەلامار و لەناو چوون و هەروەها  چەندین ترۆریست یش لەم ئۆپەراسیۆنە دا کوژراون .

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی ناوچەی حەلەب تا بە ئێستا جگە لە وەی زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس کوژراون و ژمارێکی زۆریش بریندار بوون ، بنکە و مەتەرێزەکان و یەکەکانی زڕێی وهەمماری شەڕئامێرەکانی ترۆریستان لە ناوچوون .....

کۆتایی کورتە نامە/310