١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٢٣
لاورۆف : بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێکاری سیاسی لە سوریا هەوڵ ئەدەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەمە جەختی کرد کە موسکۆ بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێکاری سیاسی سەبارەت بە سوریا هەوڵ ئەدەن .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وبە گێڕانەوە  لە  ماڵپەڕی  هەواڵیی ئەلنەشرە  ،  سێرگێیی  لاوروف  ، وەزیری  دەرەوەی  ڕووسیا  لە  وتەکانی   خۆیدا  لە  کالجی  پەیوەندیەکانی   نێونەتەوەیی  موسکۆ   ڕایگەیاند  :    ئێمە  بۆ دەس ڕاگەیشتن  بە  ڕێکارێکی  سیاسی  سەبارەت  بە  سوریا  بە پێی  ڕێکەوتننەکانی  ئەنجومەنی   ئاسایش  هەوڵ  ئەدەین .  ڕووسیا  بە  هیچکام  لە  لایەنەکانی  کاریگەر  لە  چارەسەری  قەیرانی  سوریا  پشت  ناکات .  هێزە  سەربازیەکانی  ئێمە  هەروەها  لە  گەڵ  داعش  و  بەرەی  نوسرە  وەک  تاقمە  تێرۆریستیەکان  شەڕ  دەکەن .  

ناوبراو  لە  درێژەدا  وتیشی  دامەزرانی  جیهانیط  چەن  جەمسەری  پێویستی  دەسڕاگەیشتن  بە  ڕێکارەکانی  میانەڕۆ  و    سەرەتایی  دانە .

  لاوروف  جەختی  کرد سەرەڕای 

سیاسەتەکانی  شەڕخوازانەی   ڕووسیا  بەرژەوەندی  هاوبەشی لە نێوان موسکوو وڵاتانی  ڕۆژئاوایی  هەیە  . 

  ئیمە  هەوڵ  ئەدەین    تا  پەیوەندی  ئاسایی  لە  گەڵ هەموو وڵاتانمان  هەبێ و لە گەڵ هەموو سەرۆکانی  هەڵبژێردراو  لە  وڵاتان  هاوکاری  بکەین  لاوروف  وتیشی  نیشانەگەلێک  لە  واقعی  بوونی  بەڵگەی  دووهەمی  شەڕی  سارد  نابینم . 

زۆربەی  وڵاتانی  جیهان   یان  لانیکەم  80  لە  سەدی  دانیشتوانی  جیهان  لە  گەڵ  سیاسەتەکانی  ئیمەدا  هاودەنگن  . 

ئێمە   سیاسەتی  دەرەوەیی  خۆمان بە سیاسەتی  چەن  لایەنە  دەزانین  چونکوو لە  هەموو  بوارێکدا  پێشکەوتنی  هەیە سیاسەتی  دەرەوەیی  ئێمە  خۆڕاگریشە  چونکوو ڕووسیا  ناتوانێ  سیاسەتێکی    غەیری    سەربەخۆی  هەبێت  .....

کۆتایی کورتە نامە/310