به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :پاییزی ئه‌مساڵ له خوێندنگه و قوتابخانه‌کانی دیوانده‌ره‌ش وانه‌ی زمانی کوردی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به قوتابیان ده‌وترێته‌وه.
ئه‌م وانه‌یه بۆ ۳ پله‌ی حه‌وتم و هه‌شتم و نۆهم ده‌وترێته‌وه و له کتێبه‌که‌دا ڕێزمانی کوردی به منداڵانی ئه‌م سێ پله له ته‌نیشت زمانی فارسی‌دا ده‌وترێته‌وه.
له دوای شاری سه‌قز، دیوانده‌ره دووهه‌مین شاری کوردنشینی ئێرانه که به فه‌رمی مۆڵه‌تی وانه وتنه‌ی زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان وه‌رگرتووه و له پاییزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات.
کتێبی وانه‌ی زمانی کوردی له لایه‌ن دوو مامۆستای شاره‌که، له‌تیف سوڵتانی و ڕه‌شید که‌ریمی داڕێژاوه و له کتێبه‌که‌دا شێعری زۆربه‌ی شاعرانی کورد، وه‌ک نالی، شێرکۆ بێکه‌س، مامۆستا گۆڕان، مامۆستا هێمن، ئه‌حمه‌د خانی و مامۆستا هه‌ژار و هتد ده‌بیندرێت.
کتێبی وانه‌ی کوردی خوێندنگه ناوه‌نده کوردییه‌کانی ئێران له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی نه‌وبوونیانی تاران له چاپ دراوه.
شایانی باسه که ساڵی پار شاری سه‌قز یه‌که‌مین شاری ئێران له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا بوو که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وانه‌ی زمانی کوردی له خوێندنگه ناوه‌ندییه‌کاندا وته‌وه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه تاکوو پێشوازییه‌کی باشی لێکراوه....
کۆتایی کورتە نامە/310