ئەو سەرچاوەیە لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی فەرمیی سوریا سانا وتی: سوریا جەخت دەکا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە نێو خاکی سوریا دا لە لایەن هەر کەسێکەوە بێ دەبێ لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و سوپاکەی هەماهەنگ کرابێ کە پێنج ساڵە لەو شەڕە دایە و دیمەشق لە هەمان کات پێشێلکرانی سەروەری خۆی و دەسدرێژی بۆ سەر خاکەکەی شەرمەزار دەکات و جەخت دەکات بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەر ئەوە نییە داعش ڕاونرێ بەڵکو گروپی تیرۆریستی دیکەش هەن کە تورکیا ڕاستەوخۆ پشتیوانیان لێ دەکا و دەتونن جێگای داعش بگرنەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەوەی ئێستا لە جرابلێس ڕووی دەدا ئەو جۆرەی کە تورکیا جاڕی داوە بەرەنگاری تیرۆریزم دەبێتەوە نییە و شتێکی دیکەیە و سوریا پێداگرە کە ئەو دەسدرێژیە بۆ سەر خاکەکەی و داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکا لەمبارە دا بە خێرایی بڕیارنامە دەربکا تا ڕێز لە سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتان بگیردرێ و هەروەها جەختی کرد لەسەر ئەو بابەتە کە دەبێ لایەنی تورکی و هاوپەیمانی ئەمریکی پێبەند بن بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی ئەو شتەکەی پەیوەندی هەیە بە داخستنی سنورەکان و بنەبڕکڕدنی سەرچاوەکانی هاتنەژورەوەی تیرۆریستان بۆ سوریا.
ئەو کاربەدەستەی سوریا وتیشی: لە ئاکامی ئەو هەڵمەتە نزیکەی 3000 شارۆمەند بە ناچاری لە جرابلێسەوە بەرەو منبەج هەڵاتوون....
کۆتایی کورتە نامە/310