٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٠٠
پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە

فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی، دەیان جار ناوچەکانی کەرتی غەزەیان بە خەستی بۆمباران کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریەی سەعودیا فڕۆکە  جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو و بەیانی رۆژی چوارشەممە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزە بە تایبەتی باکوری ئەو ناوچەیان 40 جاران بوردومان کرد.

تا ئێستا سەبارەت بە ئەگەری قوربانییەکان هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

تەلال ئەبوزەریفە ئەندامی مەکتەب سیاسی بەرەی دیموکڕات بۆ ئازادی فەلستین لە کاردانەوە بەو پەلامارانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە وتی: زیادبوونی پەلامارەکان مەترسیدار و پاساوهەڵنەگرن.

پەلاماری لەشکریانی رژێمی زایۆنیست بۆ سەر فەلستینییەکانی ناوچەی کەرتی غەزە،پێشێلکرانی ئاگربڕە لەو ناوچەیە.

رێککەوتنامەی ئاگربڕی بەرەی خۆڕاگری فەلستین و ڕژێمی زایۆنی لە ئوتی ساڵی 2014 پاش پەلاماری 50 ڕۆژەی ساڵی 2014ی سوپای ئەو ڕژێمە بۆ کەرتی غەزە، بە چاودێری میسر واژۆ کرا.

لە پەلاماری 50 رۆژە بۆ سەر کەرتی غەزە زیاتر لە 2300  فەلستینی شەهید و هەزاران کەسیش برینداربوون....

کۆتایی کورتە نامە/310