٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:٢٣
یێلدریم : ئانکارا خوازیاری کرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە سووریایە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند؛ ئانکارا خوازیاری کرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لەسووریاو قەدەغەی پارچە پارچە کرانی ئەو وڵاتە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە نەشرە، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا پاش دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: دەبێ لەزووترین کاتدا لاپەڕەیەکی نوێ لە سووریا بکرێتەوە بەگوێرەی ڕەوت وهاوبەشیی تورکیا، ئێران، ڕووسیا، ئەمریکا ووڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس وعەرەبستانی سەعوودی.

حکومەتی سووریا، نەیاران، گرووپە ڕەشەکوژەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، بەرپرسی گەڕاندنەوەی ئاسایشی سووریان.

یێڵدریم وتی: ئێمە سوورین لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریاو تورکیا نەیاری جم و جۆڵ لە باکووری سووریایە بۆ هێنانەدی کیانی نەتەوەیی و دابەشکرانی سووریا.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوای لە هەموو لایەنەکانی تێوەگلاوی قەیرانی سووریا کرد هەتا لەزمانی ئاوەز بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان لە سووریا کەڵک وەربگرن.

بینالی یێلدریم لەمەڕ هەوڵدانی کوردەکان بۆ هێنانەدی ناوچەیەکی خودموختار، وتی: هێنانەدی هەر حکومەتێک لە باکووری سووریا یان باشووری تورکیا یان هەر ناوچەیەکی دیکە، قەبووڵنەکراوە.

شیاوی ئاماژەیە، یێلدریم لەبارەی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەش وتی: ئەو پەلامارانە کە لەدژ کەسانی سیڤیل ئەنجام دەگرێ، بۆ پشت ڕاست کردنەوە نابێ.

ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل، ڕێگرنییە لەبەردەم درێژەی هەڵوێستەکەمان لەحاند پرسی فەلەستین و هەروەها ڕێگریش نابێ لەبەردەم هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە....

کۆتایی کورتە نامە/310