به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە پەلاماری هێزەکانی عەرەبستان بۆ سەر شارۆچکەی " ئەلتوال" لە ناوچەی سنووری جیزان لە باشووری عەرەبستان ، پێنج کەس بریندار بوون . لە لایەکی دیکەوە ، بۆمب هاوێژە دەست درێژکارەکانی سەعوودی هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی ملوێنی یەمەنییەکان لە سەنعا پێتەختی ئەو وڵاتە ، ناوچەی "نەهدین" یان لە و شارە چەند جار بۆمباران کردووە .
بەشدارانی ڕێپێوانی ملوێنی لە سەنعا بە دەر کردنی بەیاننامەیەک لە هەموو گەلانی جیهانی داوایان کرد کۆر ونێوەندەکانی نێو دەوڵەتی بخەنە ژێر گوشار تا ڕێزبگرن لە ئیرادەی گەلی یەمەن و ئازادی و سەربەخۆیی ئەو . لەم بڕیارنامەیە هاتووە ، شەرعیەتی ڕاستە خۆ هی گەلی یەمەنە و کەسانێک کە ئەو گەلە بەهۆی پەلامارەکانی ئاسمانی و گەمارو دەکووژن وئەو وڵاتە لەناو دەبەن، شەرعیەتیان نییە .
سەدان هەزار یەمەنی بەیانی ڕۆژی شەممە بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانە لە مەیدانی ئەلسەبعینی سەنعا، جەختیان کردووە لە سەر ڕاگیرانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن دا ....
کۆتایی کورتە نامە/310