١٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٩
مووشەکبارانی هێزگەی کارەبای نەجرانی عەرەبستان

هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی رژیمی سەعوودی، هێزگەی کارەبای شاری نەجران لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستانیان، مووشەکباران کرد کە دواتر کارەبای ئەو شارە بەتەواوەتی پچڕاو پەکی کەوت.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوێنێ هەینی هەروەها لە هەڵمەتێکی نیشانە پێکاندا،  دوو سەربازی سەعوودیان لە جیزانی عەرەبستان کوشت.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی ئالی سەعوود درێژە دەدەن بە پەلامارەکانیان بۆسەر یەمەن.

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی لە پەلامارەکانیاندا، پردی پەیوەندیی نێوان پارێزگاکانی سەنعاو حەدیدەیان دایە بەر پەلامار و لەناویان برد.

لە هێرشی فڕۆکەکانی رژیمی سەعوودی بۆسەر کۆمەڵە بینایەک لەناوچەی بیئرولمەلح-ی شارۆچکەی تەعزیەی پارێزگای تەعزیش تائێستا سێ کەس بریندار بوون.....


کۆتایی کورتە نامە/310