٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:١٩
.پێویستیی بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە رزگارکردنی موسڵ

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی رزگارکردنی موسڵ .

عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق رۆژی پێنجشەممە لە دیداری ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحیدون ، بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی سەعبی لە هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵی بەپێویستیەکی نیشتمانیی زانی .

حەکیم هەروەها داکۆکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە عێراقی بۆ نەهێشتنی داعش و رزگارکردنی بەتەواوەتی خاکی عێراق لە گروپە داوا کرد .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرانی حەشدی شەعبی بەجاران جەختیان کرددوە لەسەر بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ لە چنگی داعش....
کۆتایی کورتە نامە/310