٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٤٤
دەیان کوژراو و بریندار لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند دوابەدوای ڕوودانی چەند تەقینەوە لەبەغدا لانیکەم چوار کەس کوژران و پازدە کەس بریندار بوون .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێک  لە نیزیکی بازاڕێکی خۆماڵی لە ناوچەی مەحموودییە لە باشووری بەغدا  کەسێک کوژرا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون .

هەروەها تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغدا ڕووی دا کە لەم تەقینەوەیەدا لانیکەم  کەسێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون  .

سەرچاوەکانی هەواڵ  باسی تەقینەوەیەکی دیکەیان کرد لە  ناوچەی تالبییەی بەغدا  کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش  بریندار بوون  .

ڕۆژی ڕابردووش  دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی شەعب  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەسێک کوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەغدا لە حەوتەکانی ڕابردوو شایەتی تەقینەوەگەلێکی خوێناوی بووە کە بە هۆیەوە دەیان کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتە کوژراون و یان بریندار بوونە ...

کۆتایی کورتە نامە310