به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بدوا بە دوای بۆمبارانی ناوچە ئاوەدانەکانی شاری ئەلحەدیدە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان لانی کەم دوو شارومەندی یەمەنی کوژراون و چوار کەس بریندار بوونە .
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی جگە لە ناوچە ئاوەدانەکانی شاری ئەلحەدیدە دوو لۆری هەڵگرتنی گەنم یان لە ناوچەی ئەلسلیف ی ئەم شارە داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .
فڕۆکە جەنگیە دەستدرێژکارەکانی عەرەبستانی هەروها شاری
حه ره ز لە پارێزگای حەجە، ڕۆژئاوای یەمەن یان چوار جار بۆمباران کردووە .
بەکرێگیراوانی عەرەبستانیش لە پارێزگای تەعز ، باشووری یەمەن هەڵیانکووتایە سەر شۆینی لیژنەی ناوبژیوانی ئاگر بر .
ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن لە وان ناوچە ئاوەدانەکانی ئەو وڵاتە لە ٢٦ مارچی ٢٠١٥ کەوتوونەتە بەر پەلامارەکانی بەربڵاوی عەرەبستان و لەم پەلامارانە ، هەزاران یەمەنی گێانی خۆیان لە دەست داوە و زەرەی زۆر دراوە لە ژیر خانەکانی یەمەن دا .