١٥ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:١١
خەڵکی پاریزگه ی کوردستانی ئیران پارێزەری ئاسایشی ناوچەکە

سەرۆکی لیژنەی گەڕان لە بێ سەرو شوێنانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی لە ورە و ویستی خەڵکی کوردستانی ( رۆژئاوای ئێران ) کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامی سنورە رۆژئاواییەکانی ئێران .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەرداری سەرتپ " موحەممەد باقرزادە " ، سەرۆکی لیژنەی گەڕان لە بێ سەر و شوێنانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، رۆژی پێنجشەممە لە رێوڕسەمی پێشوازیی لە شەهیدانی تازە دۆزراوەی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە شاری مەریوان کوتی : خەڵکی کوردستان مۆڵەت نادەن نائەمنییەکان سەر لە نوێ بۆ ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە.

سەردار باقرزادە ، بە ئاماژە بە یهەندێ جموجۆڵە تیرۆریستییەکان لە سنورە رۆژئاواییەکانی ئێران کوتی : هێزە ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناس کردن و بینینی تیرۆریستان لە شارستانی سەروئاباد ئەوانی وە داو خستووە.

سەرۆکی لیژنەی گەڕان لە بێ سەر و شوێنانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها بە شەرمەزار کردنی پشتیوانیی رژێمی ئالی سەعود لە تاقمی تیرۆریستیی مونافقین جەختی کرد : خەڵکی ئێران خەیانەت و جەنایەتەکانی ئەو تاقمۆکەیە بەدژی٦ خەڵکی ئێران و ناوجەکە هەرگیز لەبیرناکەن.

تەرمەکانی 31 شەهیدی تازە دۆزراوە رۆژی پێنجشەممە لە رێگای سنوری فەرمیی باشماقی مەریوان لە کوردستان گەییشتە ناو خاکی ئێرانی ئیسلامیی.