٣ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:١٩
بەیاناتی ریبەری لە دیداری خۆیندکاران و پیکهاتەکانی خۆیندکاری

ڕێبەری مەزنی شۆرسی ئیسلامی جەختیکرد : ئەگەر گەرەکمانە بەرامبەر بەرەی ئیستکبار ڕاوەستین و بە مەزنایەتی شایستە و شیاوی کۆماری ئیسلامی بگەین . پێویستیمان بە پاراستن وبە هێز کردنی تەقوا لە ڕەفتارەکانی تاکە کەسی و گشتیی خۆماندا هەیە .

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێوارەی شەممە لە دیداری دۆستانەی زیاتر لە یەک هەزار کەس لە خۆیندکاران و پیکهاتەکانی خۆێندکاری دوای لێکدانەوەی رۆڵی ئیمان لە مەڕ راوەستان ، ئاماژەی کردە "خەباتی چارەنووس سازی گەلی ئێران لەگەڵ بەرەی ئیستکبار" و ووتیان : دەسپێکی ئەم خەباتە ئەوە بوو کە گەلی ئێران بریاری دا سەربەخۆ و پێشکەوتوو بێت کە ئەم پرسە سازگار نییە لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی دەستەڵاتە جیهانییەکان .

بەرێزیان لێدوانی هەندێ کەسان لە بارەی ئەوەی کە نیزامی کۆماری ئیسلامی بە دوای پەلپ و بیانوو بۆ ناسازگاری لەگەل دەستەڵاتە کانە ، بە نادروست زانی و فەرمووی : ئەم خەباتە پیویستی بە پەلپ و بیانوو هێنان نییە چوونکا تا کاتێک کە گەلی ئێران بە گوێرەی غیرەت و پێشینەی شۆرشگێرانە و ئیسلام ، راوەستاوە ، ئەم خەباتە هەروا بەردەوامە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەم دیدارەدا کە زیاتر لە پینج کاتژمێری خایاند ، " داواخوازیی خۆیندکارانی بە گرینگ زانی و جەختیکرد : نەهێشتنەوەی کێشە گەورەکان لە وڵات لە ئەستۆی بەرپرسانی پایەبەرزە بەڵام داواخوازی خۆیندکاران ئەگەر هاوڕێ موتاڵای ورد و دروست بێت ، لە ڕاستی دا بوار خۆشکەری هەوڵی زۆرتری موسولمانەکان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەبێت .

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە درێژەی ووتەکانی دا ، خۆیندکارانی وەک دەرفەتێکی گەورە ، سەروەتێکی مەزن و لە خاڵەکانی هێزمەندی نیزام زانی و بەجەختکردن لە سەر سەرنجی تایبەتی بەرپرسان بەم چین و تویژە لە بەرنامە ڕێژییەکاندا ، فەرمووی : خۆیندکارانی ئێستا لە چاو خۆیندکارانی سەرەتای ئینقلاب لە ڕوانگەی چەند و چۆنیەتی سەرتر و خاوەنی بیرو هزری قوولتری ئینقلابی و ئیسلامین .

بەرێزیان ڕاسپێری بە سەر جەم خۆیندکاران کرد لە مەڕ ڕەش بین بوون لە حاند ڕەوتی میدیایی دوژمن و فەرمووی : دوژمنان بە خەرج وتێچووی یەکجار زۆر ، ڕەوت گەلێکی ئاڵۆزکاو و بەربڵاویان دژی نیزامی ئیسلامی خستۆتە گەڕ کە ئامانجی سەرەکی ئەوان ، داپۆشانی خاڵە بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و زەقکردنەوەی هەندێ لە خاڵە لاوازەکان بۆ نانەوەی ناهومێدی لە نێوان خەڵک و گەنجانە .

حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهولعۆزما خامنەییی هەروەها بەچەند ڕاسپێری بە خۆیندکاران ، چەند و چۆنی شادی وخۆشحالی خۆیندکارانی ئینقلابی بە نیشانەی زیندوو بوون و لێهاتوویی و بارستای زاتیی شۆرش زانی و فەرمووی : مەبەست لە بەرەڤانی لە نیزام ،بەرەڤانی لە ڕێبەری نییە بەڵکوو بەرەڤانی لە کۆمای بەها و بایخە کانە کە ئینقلاب وێڕای پاڵدان بەوان دەرێژە ئەدات بە گەشە و پەرەی خۆی دا .

ڕیبەری مەزنی شۆرش ڕوو لە خۆیندکاران فەرمووی : سەرۆک کۆمارانی دەیەکانی داهاتوو ،نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسانی داهاتووی وڵات لە نێوان ئێوە ئازیزان هەڵدەبژێردرێن، کە وایە بەڕوانینێکی بە تەواوەتی جێ هیواداری و لێوانلێو لە شادی ، وێنەی ئارمانجیانەی ٢٠ ، ٣٠ ساڵی داهاتووی وڵات دیاری بکەن و چالاکی ئەمرۆی خۆتان بە گوێرەی ئەو ئاسۆ ڕوونە ، ڕێک و پێک بکەن .

لە سەرەتای ئەو دیدارەدا ، ٨ کەس لە نوێنەرانی پێکهاتەکانی خۆیندکاری بۆ ماوەی دوو کاتژمێر روانگە و کێشەکانی کۆمەڵگەی خۆیندکاریان شی کردەوە.