به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ژماری کوژراوانی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک گه‌یشتووه‌ته 28 که‌س و ژماری بریندارانیش بۆ شه‌ست که‌س و حاڵی شه‌ش که‌س له برینداران، به تره ف وشپرزه ڕاگه‌یێندراوه.
به‌قسه‌ی پارێزگاری ئه‌سته‌مووڵ، لێکدانه‌وه به‌راییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که سێ ته‌قینه‌وه له سێ شوێنی فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورکی ئه‌سته‌مووڵ ڕووی داوه.
پۆلیسی تورکیاش ڕایگه‌یاند؛ چوار ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک پاش ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌کان بۆی ده‌رباز بوون وههڵاتوون.
به‌پێی ڕاپۆری سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی تورکیا، دوێشه‌و پاش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له که‌رتی ترمیناڵی گه‌شته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاتاتورکی ئه‌سته‌مووڵ ڕووی دا، هاتوو چۆ بۆ ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ڕاگیردراوه.
بن عه‌لی یێڵدریم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌یفونی له‌گه‌ڵ ئه‌فکان ئاڵا وه‌زیری ناوخۆ و هه‌روه‌ها پارێزگاری ئه‌سته‌مووڵ له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان و ده‌سڕێژ له فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک وتووێژی کردووه.
به‌رپرسانی تورکیا، ته‌قینه‌وه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورکی ئهستهمووڵیان به کرده‌یه‌کی تیرۆریستی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له پۆلیسی تورکیا، ڕایانگه‌یاند؛ هۆکاره سه‌ره‌تاییه‌کان واپێشان ئه‌دات که گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک بێت.