بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی یەمن سەبا، بۆمب هاوێژەکانی عەرەبستان ئەمڕو دووشەممە وێڕای بنپێکردنی ئاگربەس لە دوو قۆناخ دا ، ناوچەی نۆیەم لە پارێزگەی سەنعایان بوردومان کرد .
فڕۆکەکانی سوپای سعودی هەروەها بە فڕین لە سەرئاسمانەکانی پارێزگەی مارب لە ناوەند، جوف و عومران لەباکور، زمار لە ڕۆژاوا و تەعز لە باشووری یەمەنیان بوردومان کرد .
سوپای یەمەن لە وڵامی پەرەسەندنی دەستدرێژکارییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکار بەسەرکردەیی عەرەبستان ، تەقەی کرد لە کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف .
لەبەر وێکەوتنی مووشەکی سوپای یەمەن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاران بە سەرکردەیی عەرەبستان لە پارێزگەی جوف، لانیکەم سێ بەکرێگیراوی سعودی کوژراون.
عەرەبستان بە هاوپەیمانی لەگەڵ هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە و بە هاوڕێیی ئەمریکا لە بیست و شەشەمی مانگی مارسی ساڵی 2015 پەلامارێکی بەربڵاویان بۆسەر یەمەن دەست پێکرد هەتاعەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات .
لەبەر ئەم پەلامارانە تائێستا هەزاران یەمەنی لەوان سەدان ئافرەت و منداڵ، کوژران یان بریندار بوون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوونە و زیانێکی قورس لە ژێرخانەکانی خزمەتگوزاری و تەندوروستی لەو وڵاتە دراوە.