به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، فەرماندەریەتیی ئەوروپیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەو هێزە ، لە چەشنی "ئێم کییوو وان پریدێتۆر"، لە ناوچەیەکی غەیری مەدەنی لە باشووری تورکیا کەوتۆتە خوارێ.
لێکۆڵینەوە لەمەڕ ئەو ڕووداوە ، بەمەبەستی دیاری کردنی وردەکاریەکانی ئەم رووداوە ، خەریکە بەڕێوە دەچێت.
ئەمریکا کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ سەرنشین و فڕۆکەی سەربازیی لە باشووری تورکیا ، بۆ وێنە لە بنکەی ئاسمانیی ئینجێرلیک ، هەیە.