تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە پڕێس کۆنفڕانسێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئامەد، جەختی لە گرنگیی ڕەوتی ئاشتی و گەڕانەوەی سیاسەتوانانی دەرەوەیی کورد بۆ تورکیا کرد.
ناوبراو ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی کاتیی سووریای لە درێژەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا زانی و ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە لە سووریادا گرنگە و نیشانەیە بۆ ئەوەی کە چیتر سیستمەێکی تاکحزبی لە سووریادا زاڵ نابێت. ئەم ڕێککەوتنە بە باوەڕی ئێمە هەنگاوێکی ئیجابی و بە واتای سازدابی سووریایەکی دیمەکراتیکە.
342/
Your Comment