١٢ ئازار ٢٠٢٥ - ٢١:١١
Source: Mehrnews
دەم پارتی: ڕێککەوتنی سووریا لە درێژەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانە

تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی وێڕای نرخاندنی ڕێککەوتنی هەسەدە و دەوڵەتی کاتی سووریا، ئەو ڕێککەوتنەی لە درێژەی بانگەوازی ئۆجەلاندا زانی.

 تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە پڕێس کۆنفڕانسێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئامەد، جەختی لە گرنگیی ڕەوتی ئاشتی و گەڕانەوەی سیاسەتوانانی دەرەوەیی کورد بۆ تورکیا کرد.

ناوبراو ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی کاتیی سووریای لە درێژەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا زانی و ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە لە سووریادا گرنگە و نیشانەیە بۆ ئەوەی کە چیتر سیستمەێکی تاک‌حزبی لە سووریادا زاڵ نابێت. ئەم ڕێککەوتنە بە باوەڕی ئێمە هەنگاوێکی ئیجابی و بە واتای سازدابی سووریایەکی دیمەکراتیکە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha