٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٦
دادستێنی گشتیی دیوانی داد: هەموو وڵاتانی جیهان هاوکار بن بۆ دەستگیری نتانیاهۆ و گاڵانت

دادستێنی گشتیی دیوانی دادی نێودەوڵەتی خوازیاری هاوکاریی هەموو وڵاتانی ئەندام بۆ ڕاپەڕاندنی حوکمی دەستگیریی نتانیاهۆ و گاڵانت بوو.

  دادستێنی گشتیی دیوانی دادی نێودەوڵەتی جەختی کرد: داوا لە هەموو وڵاتان دەکەم بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانیان ڕاپەڕێنن.

ناوبراو بە ئاماژە بە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرزبوونەوەی توندوتیژی و دابەزینی ئاستی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی، وتیشی: ئێمە پشتمان بە هاوکاریی هەموو وڵاتانی ئەندام بەستووە بۆ ڕاپەڕاندنی ناوەڕۆکی حوکمی دەستگیرییەکان و ئامادەین لەوبارەوە هاوکاریی پێویستمان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و نائەندام هەبێت.

342/