٢١ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٦:٠٣
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، به توندی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حەدیدی یەمەنی ئیدانه کرد.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوەکانی بەندەری حەدیدی یەمەنی کرد.

کەنعانی وتی: خەڵکی ستەملێکراو بەڵام بەتوانای یەمەن باجی پشتیوانی شەرەفمەندانەیان لە هاووڵاتی و ژن و منداڵانی بێتاوانی غەززە دەدەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هێرشانەی که بووه هۆی تێکدانی ژێرخانه مەدەنییەکانی بەندەری حەدیده و شەهیدبوون و برینداربوونی خەڵکی بێ تاوان، ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: ئەمە سروشتی منداڵکوژیی ئیسڕائیلە.

342/