٧ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٥:٤٨
ئامادەین سنووری کێلەشین _ سیدەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکەینەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ کردنەوەی سنووری کێلەشین – سیدکان و پێمان وایە سنوورە نوێیەکان بنەمای خۆشگوزەرانی ئابووری و باشترکردنی پێوەرە ئەمنییەکانن لە سنوورە هاوبەشەکان.

دووهەمین کۆبوونەوەی پارێزگا سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ باکووری عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان و کرماشان بەڕێوەچوو، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە هاوبەشییە دێرینییە کولتووری و ئایینییەکانی هەردوولا، وتی: "بۆ گەشەپێدانی ئابووری پێویستە پەیوەندییە کولتوورییەکان بەکاربهێنرێت و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی گەلەکەمان دابین بکرێت".

ڕیبەر ئەحمەد دیالۆگ و دانوستانی بە ڕێگەیەکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان زانی و زیادی کرد: ئێمە پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە، بەڵام پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە سەرووی دۆستایەتیشە و هەوڵدەدەین ئاستی ئاڵوگۆڕە ئابوورییەکانمان لەگەڵ برا گەورەکەمان بەرز بکەینەوە بۆ ئەوەی بەرزترین ئاست لە داهاتوویەکی نزیکدا ببڕێت.

جەختیشی کرد: هەروەها کردنەوەی تێرمیناڵه سنوورییه نوێیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان به پێویست دەزانین .

ئاماژەشی دا: ئێمه به تەواوی ئاماده کاریمان بۆ کردنەوەی سنووری کێلەشین – سیدەکان کردووه و پێمان وایه سنووره نوێیه کان بناغه ی ئابوورییه خۆشگوزەرانی و باشترکردنی پێوەرە ئەمنییەکان لە سنوورە هاوبەشەکاندا.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاسایشی ئێستای سنوورەکانی هەردوولا بە لەبار هەڵسەنگاند و زیادی کرد: ئێمە و دۆستانی ئێرانیمان ڕێگە نادەین دوژمنان ئەم ئاسایشە تێکبدەن.

هەروەها ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند کە ئامادەن بۆ ساڵی سێهەم میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین حوسێنی بکەن و دەشڵێت: ئەمساڵ هەوڵ دەدەین بۆ ئاسانکاری و خێراکردنەوەی هاتووچووی زیارەتکارانی ئەربەعین حوسێنی.

342/