١٢ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:١٧
شکۆی کۆمار ئیسلامی بە بەرەکەتی شەهادەتی شەهید زاهدی دەرکەوت

ڕێبەری شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی وتیان: گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سایەی شەهیدبوونی زاهیدی دەرکەوت.

 ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی ڕایگەیاند: شەهیدکردنی شەهید زاهیدی دەرئەنجامی بەنرخ و گرنگی لێکەوتەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ و لە میانەی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی، هاوکات لەگەڵ ٤٠مین ڕۆژی شەهیدبوونی، ئەو سەردارە وتیان: گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکەوت و هەموو ئەمانەش لە بەرەکەتی شەهید بوونی ئەو بوو. ئەو لەلایەن "اشقی‌الخلایق"ەوە شەهید کرا.

شیاوی ئاماژەیە؛ مێهدی فەزائیلی ئەندامی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕش، بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە و دیداری بنەماڵەی شەهید زاهیدی لەگەڵ ڕێبەری ڕاگەیاند.

342/