١١ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:١٠
نەشتەرگەرییەکی زۆر پێشکەوتووی دڵ لە کوردستان ئەنجام درا

یەکەم نەشتەرگەری چاکردنەوەی دەرکەی تریکۆسپید لە کوردستان بە هەوڵی گرووپی پزیشکی ناوەندی دڵی شەهید بروجردی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئەنجام درا.

 گرووپی پزیشکی نەشتەرگەری دڵی ناوەندی شەهید بروجردی ، بە ڕێنوێنی دکتۆر سەهەند ئەبریشەمی سەروو لێزانی نەشتەرگەری دڵ، لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا، یەکەم نەشتەرگەری چاکردنەوەی دەرکەی تریکۆسپیدی لە پارێزگای کوردستان بۆ خاتوونێکی 52 ساڵان ئەنجام دا.

لە ئەو نەشتەرگەرییەدا ، نەخۆشەکە خاتوونێکی 52 ساڵان بوو کە نەشتەرگەری گۆڕینی دەرکەی میتراڵ و چاکردنەوەی دەرکەی سەلتی بۆ ئەنجام درا.

342/