٢٩ ئازار ٢٠٢٤ - ١٤:٣٠
شەهادەتی زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە شەڕی غەززە

بە وتەی ئانراو تا ئێستا بەهۆی شەڕی غەززەوە 13 هەزار و 750 منداڵ شەهید بوون.

 ئاژانسی فرایکەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین ناسراو بە ئانروا لە بەیاننامەیەکدا بە ڕەخنە لە درێژەی شەڕ لە غەززە ڕایگەیاند کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی یوونیسێف تا ئیستا بەهۆی شەڕ لە غەززەوە 13 هەزار و 750 منداڵ شەهید بوون.

ئانروا زیادی کرد کە بەرپرسانی داگیرکەران لە پێدانی یارمەتی زەرووری بە هەزاران پەنابەری فەلەستینی ڕێگری دەکەن.

342/