٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٣:٥٢
دەم پارتی بەرپژێرەکانی بۆ شارەوانی ئامەد ناساند

دەم پارتی دوو بەربژێری شارەوانی هاوبەشی خۆیی بۆ هەڵبژاردنەکان لە مانگی مارس ناساند.

 پارتی دیمۆکراسی و بەرابەری گەلان ، دۆغان خاتوون و غەریب کان دەمیری وەکوو بەربژێری هاوبەش بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە گەورەشاری ئامەد کە لە مانگی مارس بەڕێوە دەچێت، ناساند.

ئەو دوو کەسە بە گوێرەی هەڵبژاردنە خۆجەییەکان بە وەرگرتنی بانترین دەنگ بۆ بەربژێری هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان هەڵبژێردراون.

342/