٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٥
زانیاری نوێ سەبارەت بە ئەنجامدەرانی هێرشی تیرۆریستی کرمان

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی نوێ لەبارەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان بڵاوکردەوە و ڕەگەزنامەی تاجیکی یەکێک لە تیرۆریستە خۆکوژەکانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی ئیتلاعات سەبارەت بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان ڕایگەیاند کە یەکێک لەو دوو تیرۆریستە خۆکوژەکە کە بە ڕەگەز خەڵکی تاجیکستان بووە.

ڕاشگەیێندراوە کە هێشتا ناسنامەی تیرۆریستی دووەم بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دیاری نەکراوە.

هەروەها 2 دەستوپەیوەندی پشتیوانی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو تیرۆریستە کوژراوانە لە جەرگەی شاری کرمان دەستنیشان کران و دەستبەسەر بوونە.

تا ئێستا لە شەش پارێزگادا دەستوپەیوەندەکانی ئەم تیرۆریستانە دەستگیر کراون

342/