٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:١٦
هەرجۆرە هەڵەیەکی زایۆنییەکان لێکەوتەی قورسی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ هاوتا ئەفریقییەکەی وتی: ئەمڕۆ ناوچەکە وەکوو بەرمیلێکی مادەی تەقەمەنی وایە. هەر جۆرە هەڵەیەکی لێکدانەوەیی لێکەوتەی قورسی بەدواوە دەبێت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشووری، وتی: لە هەڵوێستی تۆکمەی گەل و حکومەتی ئەفریقای باشوور لە پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرەوڕوو بوونەوەی ئاپارتاید لە دژی گەلی فەلەستین دەسخۆشی دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە غەززە دەیبینین شەڕی بە وەکالەتی ئیسرائیلە کە بە نوێنەرایەتی لە ئەمریکا لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت.

هەروەها وتیشی: دەمەوێت لە ئەم ڕێگایەوە بە دەنگی بەرز ڕایبگەیێنم کە ئەمڕۆ ناوچەکە وەکوو بەرمیلی مادەی تەقەمەنی وایە و هەر جۆرە لێکدانەوەیەکی هەڵە لە درێژەی ئەو شەڕە، کۆمەڵکوژی و کوشتوبڕ و کۆچاندنی زۆرەملێ دانیشتووانی غەززە دەتوانێت لێلەوتەی قورسی بەدواوە بێت.

342/