٩ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ٢٠:٥٩
دیداری شاندی مێدیایی ئێران لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی

محەمەد شیاع سوودانی لە دیداری شاندی مێدیایی ئێران وتی: پێوەندی مێژوویی و ئایینی و کۆمەڵایەتی کە دەبێتە هۆی برایەتی نێوان گەلی عێراق و ئێران بەرز دەنرخێنین.

سوودانی ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی پێشەنگ و سەرەکیی عێڕاق لە ناوچەکە و وتی ئەوە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی ڕوانگەکان و لە کۆتاییدا تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە.

شاندی مێدیایی ئێرانیش دەسخۆشیی لە پێشوازی گەرمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو هەروەها بە بۆنەی میوانداری لە ملیۆنان زیارەتکاری ئێرانی و دەرەکیی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین دەسخۆشیان لە حکومەتی عێراق کرد.

342/