٢٥ ئاب ٢٠٢٣ - ٢٠:٤٩
ئەندامێتی ئێران دەبێت هۆی بەهێزیی بریکس دژی تاک لایەنەگرایی ئەمریکا

سەرۆک کۆمارانی ئێران و چین جەختیان کردە سەر گرینگی ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوەی بریکس.

سەید ئیبراهبم رەئیسی ئەمرۆلە پەراوێزی کۆبوونەوەی یازدەیەمی گرووپی بریکس، لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین دیداری کرد.

شی جینگ پینگ سەرۆک کۆماری چین رایگەیاند کە ئەندامێتی ئێران لە بریکس دەبێتە هۆی بەهێزی هەڵوێستە بنەماییەکانی ئەم گرووپە لەوانە دژایەتی لەگەڵ تاک لایەنەگەرایی ئەمریکا.

342/