٢٥ تەمووز ٢٠٢٣ - ١٦:٥٤
"لبیک یا قرآن " هەڵمەتی نەتەوەیی ئێران بۆ دژایەتی سووکایەتی بە قورئان

بۆ دەربڕینی ڕق و قین بەرانبەر ئەو سووکایەتییەی بە قورئانی پیرۆز کرا ، ئێران هەڵمەتێکی نەتەوەیی ڕاگەیاند.

کۆمەڵگای قورئانی و هەیئەتە مەزەبییەکانی سەرانسەری وڵاتی ئێران بۆ دەربڕینی ڕق و قینی تازیەباران لە سووکایەتی کردن بە قورئان، هەڵمەتی نەتەوەیی " لبیک یا قرآن"ی ڕاگەیاند.

لەم هەڵمەتەدا پێنج شەمە ، پێنجی گەلاوێژ، شەوی عاشوورا لە هەموو هەیئەتەکانی تازیەباریی سەرانسەری ئێران سوورەی پیرۆزی "مسد" پێکەوەبە کۆمەڵ دەخێندرێت.

342/