حکومەتی کوەیت، لە بەیاننامەیەکدا کە پێشکەشی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، پابەند بوونی خۆی بە پێکھاتنی ناوچەیەکی بەبێ چەک و چۆڵی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گوێرەی بڕیارنامەی کۆنفرانسی لێکدانەوەی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەرەنجامی کۆنفرانسەکانی پێداچوونەوەی ساڵی ٢٠٠٠ و ٢٠١٠، ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ئەحمەد سالمین»، ئەندامی شاندی نوێنەرایەتیی کوێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی لێکدانەوەی بڕگەی «ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی»، بەیاننامەی وڵاتەکەی پێشکەش بە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە تیای دا جەخت لە گرینگایەتیی پەیوەست بوونی ڕژێمی ئیسرائیل بە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و چاودێری کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سەر تێکڕای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دا کراوەتەوە.
پێشتریش ١٥٢ وڵاتی جیهان خوازیاری پەیوەست بوونی ڕژێمی زایونی ڕژێمی زایۆنی بە پەیمانی قەدەغەی چەک و چۆڵی ئەتۆمی (NPT) بووبوون.
342/