بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی زەوینیی ئەرتەشی ئێران، ئەمیری سەرتیپ دووھەم «کەریم چشەاک» وتەبێژی مەشقی دەسەڵاتی ١٤٠١ی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم مەشقە بەبەشداریی یەکەکانی سەوادە، زرێپۆش ، تۆپخانە، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەندازیاری، ئاسمانی، شەڕی ئەلیکترۆنی و یەکە سەربازییەکان و بە پشتیوانیی گواستنەوەی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوچەی گشتیی نەسرەبادی ئەسفەهان بەڕێوەدەچێت.
سەرتیپ «چشەک» وتیشی:مەشقی هێزی زەوینیی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی هەڵسەنگاندن و باشترکردنی ئاستی ئامادەیی شەڕی یەکەکانی هێزی زەوینیی ئەرتەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تازە بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی مەشقی هێزی زەوینیی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: لەم مەشقە دوو ڕۆژەیەدا، گواستنەوەی خێرای هێزەکان لە هەندێک ناوچەی خاکی بۆ ناوچەی میسیۆن، بەرز کردنەوەی ئاستی جوڵە و جێگۆڕکێی تیپەکانی هێزە تایبەتەکان و وەڵامدانەوەی خێرا، جێبەجێکردنی ھەموو جۆرە تاکتیکێکی داھێنەرانەی خۆماڵی و لێهاتوویی جۆراوجۆری یەکە تایبەتییەکان، ڕادەی هەماهەنگی لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە تێکەڵاوەکانی تیپە پڕۆفشناڵەکان و بەڕێوەبردنی گۆڕەپانی پێکدادانەکان بە گوێرەی شەڕی ڕاستەقینەو بە پرۆڤەی ھێرش و بەرگری هەڵدەسەنگێندرێت.
342/